Bahjat Yahya - Charay Xamy Mn
Bahjat Yahya Bahjat Yahya
54K subscribers
136,859 views
0

 Published On Oct 8, 2020

Copyright © by @BahjatYahya
ئاواز و موزیك بەهجەت یەحیا
هۆنراوەی هێدی

چارەی خەمی من
چارەی خەمی من مەی نیە مەیخانە بڵێ چی
بەو دەردەوە مەی نامگرێ پەیمانە بڵێ چی
پێموانیە لەو غەدرە بەفریام بکەوێ کەس
ئەو دۆست بوو وەفای بۆم نەبوو بیانە بڵێ چی

هەر عاشقە گوناهی نەبێ دەیخەنە ئەستۆی
شەم ئاگری کردۆتەوە پەروانە بڵێ چی
بسکت بدە دەست شانە بەڵام چین مەخە ئەبرۆ
زوڵفی تۆ شنە تێکیدەدا شانە بڵێ چی

تاوانی خۆمە دەربەدەری و دەردی سەریی من
مەل خۆی سەری خۆی هەڵگرێ هێلانە بڵێ چی
شێتی قەدی تۆ شەرتی لەگەڵ چۆڵ و چیابوو
زانا بێ بە زنجیرەوە دێوانە بڵێ چی

تاسەی تۆ کەدامدەگرێ دەڵێن ئاخری خێربێ
دڵم لەگەڵ ئەو هەموو برینانە بڵێ چی

  / bahjatyahyaofficial  

show more

Share/Embed